٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٢
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : ئێران و عێراق بە باوەڕ بە ئەڵڵا و خوشەویستیی ئیمام حسێن (ع) پەیوەست بە یەکترن

ربێەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی شەوی یەکشەممە لەسەر دوشەممە لە کاردانەوە بە رووداوەکانی ئەم رۆژانەی عێراق بە دەرکردنی بروسکەیەک لەسەر یەکیەتی دوو گەلی ئێران و عێراق جەختی کردەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە بروسکەکەیدا لەسەر توویتەر فەرمووی ، ئێران و عێراق دوو گەلن کە جەستە و دڵ و گیانیان بە ھۆی ئیمان بە ئەڵڵا و خوشەویستیی ئاڵوبەیت و حسێن کوڕی عەلی پەیوەستی یەکە، رۆژ بە رۆژیش ئەم پەیوەست بوونە زیاتر دەبێ .

ئایەتووڵڵا خامنەیی فەرمووی : دوژمنان ھەوڵی دووبەرەکی ئەدەن بەڵام نەیانتوانیوە و پیلانەکەیان کاریگەریی نابێ .

 ھەندێ لە پارێزگاکانی عێراق لەوان بەغدا لە رۆژانی رابردوودا شایەتیی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بۆ ناڕەزایەتی  نیشاندان بە رەوشی نەگونجاوی راژەکاریی گشتی ، بێکاری و گەندەڵی ئیداری بوون .

شەپۆلی خۆپیشاندانەکان رۆژی یەکشەممە ھاوکات لە گەڵ کاردانەوەی بەرپرسان و راگەیاندنی جێبەجێ کردنی داوای خۆپێشاندەران لە لایەن عادل عەبدولمەھەدی سەرۆک وەیزرانی ئەم وڵاتەوە دامرکا .

.......
340